لەبارەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت هاووڵاتییانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە پاسپۆرتیان تەواو بووە، هێشتا کاتی بەسەر چوونی ماوە، دەتوانن نوێی بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2024، عەقید مەریوان عەبدولسەلام، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر بە کوردستان24ـی گوت: "ئەو کەسانەی کە پاسپۆرتیان تەواو بووە و لە هەمانکاتدا هێشتا کاتی بەسەر چوونی پاسپۆرتەکەیان ماوە، دەتوانن نوێی بکەنەوە".
گوتیشی: "ئێمە سەر لەنوێ مامەڵەیەکی دیکەی بۆ دەکەین و دەفتەرێکی تازەی پێدەدەینەوە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت، بەڵام بە مەرجێک دەبێت هەتا لاپەڕە 48 پڕبێتەوە، ئینجا مامەڵەی پڕبوونەوەی پاسپۆرتی بۆ دەکرێت، مامەڵەی خۆی دەکات و پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەردەگرێت".
دوای ئەوەی لە بەغدا وەک یەکەم شار لە ئاستی عێراق دەست بە دەرهێنانی پاسپۆڕتی ئەلیکترۆنیی کرا، رۆژی دووشەممە، 16-07-2023، لە هەولێر وەک دووەم شار لەسەر ئاستی عێراق و یەکەم شار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەست بە دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کرا.
ئا: لاڤین عومەر