بەهۆی بەفر و زریانەوە 7600 گەشتی ئاسمانی و زەمینی لە ئەمەریکا دواخران
K24 - هەولێر
بەهۆی شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین، دەیان ملیۆن كەس لە ئەمەریكا بێ کارەبا بوون و هەزار گەشتی ئاسمانی و زەمینی دواخراون.
چەند ئاژانسێکی هەواڵی بڵاویان کردەوە، کە شەپۆلێكی بەفرو زریانی بەهێز رۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمەریکای گرتووەتەوە، بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای زیاتر لە 250 هەزار بەشدابوو لە ویلایەتی ویسکۆنسین و میشیگان، پێشبینی ئەوەش دەکرێت لە ئەم هەفتەیە سەهۆڵبەندان ناوچەکە بگرێتەوە.
هەروەها بەپێی داتاکانی یەکێک لە پێگەکانی ئەمەریکا، کە ئەرکی بەدواداچوون، تۆمارکردن و کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر پچڕانی کارەبا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، کارەبای زیاتر لە 151 هەزار ماڵ و شوێنی بازرگانی لە ویلایەتی میشیگان پچڕاوە.
لەلایەکی دیکەوە، لە ویلایەتی ویسکۆنسین تا شەوی رابردوو 102 هەزار و 692 هاوبەش کارەبایان پچڕاوە.
هەروەها هێڵی ئاسمانی زیاتر لە حەوت هەزار و 600 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمەریکا دواخست، لەنێویاندا ئەو فڕۆکانەی کە بەهۆی با و بارینی بەفری زۆرەوە رێگرییان لێکرا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆهێر لە شیکاگۆ.
ئا: لاڤین عومەر