پیاوێکی بەرازیلی خەونی دۆزینەوەی زێڕ لە ماڵەکەیدا دەباتە ژێر گڵ

K24  - هەولێر

لە بەرازیل پیاوێکی تەمەن 71 ساڵ، رۆژێک لە خەو هەڵدەستێت و بەوپەڕی باوەڕ بەخۆبوونەوە دەست دەکات بە هەڵکۆڵینی بیرێک لەنێو ماڵەکەیدا بە ئومێدی دۆزینەوەی زێڕ، بەڵام دوای قوڵکردنی 40 مەتر بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، رۆژێک دەکەوێتە ناو بیرەکەوە گیان لە دەستدەدات بەبێ گەیشتن بەو زێڕەی کە خەونی پێوە دەبینی.

هەڵکۆڵینی بیرەکە، کە درێژیەکەی 40 مەتر و پانیکەی کەمتر لە مەترێکە، زیاتر لە ساڵێکی خایەندووە، چەندین کرێکار لەو ماوەدا کاری لەسەر دەکەن بە جۆرێک یاۆ پیمینتە دا سیلڤا رۆژانەی 100 دۆلاری ئەمەریکی بە هەرک ەسێک دەدات کە زیاتر بیرکە هەڵبکۆڵێت.

لە زۆر جێگەدا تووشی بەربەست دەبوو بەجۆرێک جارێکیان بە دوای تەقەمەنی دەگەڕا بۆ شکاندنی پارچە کۆنکرێتێک کە ببووە بەربەست.

ئەو پیاوە بەرازیلییە باوەڕی تەواوی هەبووە کە زێڕ لە ژێر ماڵەکەیدایە و بەم جۆرە دەگات پێی بەو پێیەی کە "رۆحێک" پێی اگەیاندووە کە ئاڵتوونەکە لە ژێر ماڵەکەیدایە.

لە دوای گیان لەدەستدانی پیاوە بەرازیلییەکە، پۆلیسی ناوچەکە سەرسوورمانی خۆیان بە لێهاتوویی لە هەڵکۆڵینی بیرەکە دەربڕیەوە بە تایبەت بەو کەرەستە سەرەتاییەنەی کە لەبەر دەستی بوون.

هاوڕێیەکی دا سیلڤا بە ناوی ئەنتۆنیۆ ویلسۆن کۆستا کە هاوکاری بووە لە هەڵکۆڵینی بیرەکە رایگەیاندووە، کە لە کاتی کەوتنە خوارەی بۆ ناو بیرەکە نەیتوانیەوە هاوکاری بکات لەو کاتەی ویستوویەتی لە بیرەکە بێتە دەرەوە.