شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین باکووری کوردستان دەگرێتەوە

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین باکووری کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەری بەسەر شەش پارێزگا دەبێت.
بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسی تورکیا لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆڵێکی چڕی بەفربارین باکووری کوردستان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە دۆخی شەش پارێزگا خراوەتە لیستی پرتەقاڵی و پارێزگایەکیش لە لیستی زەرد دیاریکراوە، بەمەش هۆشداری لە بەستەڵەکی رێگاو بانەکان و پەککەوتنی جووڵەی نێوان شارەکاندراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، شەپۆلەکەی ئەمجارە زیاتر لە شارەکانی جۆلەمێرگ و هەکاری دەورووبەری چڕ دەبێتەوە، هاوکات پێشبینی دەکات، بارانێکی بەخووڕ باشوور و رۆژئاوای تورکیا بگرێتەوە و لە سنووری ناوچەی مەڕمەڕەش بەهۆی کاریگەری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما تەمومژ دروست بێت و ئاستی بینین کەمبێتەوە و بەڕادەیەک بەشێک لە ناوچەکان شەختە و بەستەڵەک دروست بێت.