کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ئەمشەو کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، لە ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە کۆتایی دێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (3-1) پلە  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سەبی دووشەممە، لە کاتەکانی بەیانی تەم دروست دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  13 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13  پلەى سیلیزى

دهۆک: 12   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران :  10 پلەى سیلیزى