رووماڵ

لاهور شێخ جەنگی: بە توندی ئیدانەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر شاری هەولێر دەکەم

"ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە رێگە لەم پێشێلکارییانە بگرێت"

K24 – هەولێر

لاهور شێخ جەنگی، ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات و دەڵێت: ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە رێگە لەم پێشێلکارییانە بگرێت.

لە پەیامێکدا لاهور شێخ جەنگی، رایگەیاند: "بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی سەر شاری هەولێری خۆشەویست دەکەم، کە تیایدا هاووڵاتییانی مەدەنی بوونە قوربانی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".

لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی هاتووە: "داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەم رێز لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن، ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە رێگە لەم پێشێلکارییانە بگرێت".

شەوی رابردوو 15/1/2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردومان کرد، بەگوێرەی نوێترین ئامار پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوونە و شەش هاووڵاتی دیکەش بریندارن.