عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: راپۆرتی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر له 48 كاتژمێری داهاتوودا ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیار وایه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان روونتر و ئاشكراتره. گوتیشی، گرنگه ئه‌و راپۆرته‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كان ئاماده‌ی ده‌كات ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كاتێكی زۆری پێویست نییه، چونكه روونه ئه‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌ر، شوێنێكی ئاساییه و ماڵی هاووڵاتییه‌كی سڤیل بووه، نه‌ك وه‌ك بانگه‌شه ده‌كرێت بنكه و باره‌گای مۆساد بووه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه پێویست ده‌كات هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره و چه‌ندباره‌ی كردووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بڕیار وایه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا راپۆرته‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پیرمامیش گوتی، بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كانی ته‌واو بكرێن و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و هێرشانه به هیچ كه‌س په‌رده‌پۆش ناكرێن. گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێست نیشان نه‌دات، پێویست ده‌كات خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".