كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر بڕیارێكی ده‌ركرد

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری دانیشتنێکی بەپەلەی بۆ تاوتوێکردنی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجام دا و بڕیاری ژماره (8989)ـی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری دانیشتنێکی بەپەلەی له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بۆ تاوتوێکردنی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجام دا.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی دوابه‌دوای دانیشته‌كه بڕیاری ژماره (8989)ـی ده‌ركرد، كه ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆگرتووه:
1-به توندی سه‌ركۆنه‌ی مووشه‌كبارانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بێ‌تاوان و وێرانكردنی ژماره‌یه‌ك شوێنی هه‌ولێر. ئه‌م ده‌ستدرێژییه، دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی گه‌لی عێراق و پێشێلكردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و په‌یماننامه و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
2-ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری ره‌تی هه‌ر هۆكار و پاساوێك ده‌كاته‌وه كه ئێران ده‌یانهێنێته‌وه و كۆمكار سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات. هه‌روه‌ها به راستی نازانێت و ماف به هیچ وڵاتێك نادرێت پێشێلی سه‌روه‌ری وڵاتێكی دیكه بكات و ژیانی هاووڵاتییانی بخاته مه‌ترسی كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
3-ئێران ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و پێشهاتێكی مه‌ترسیداریشه كه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاڵۆز ده‌كات.
4-ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری دووپات له‌سه‌ر یه‌كێتی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كاته‌وه دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه، ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كی ده‌ره‌كی. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر مافی عێراق ده‌كاته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، بۆ به‌رگریكردن له خۆی هه‌موو میكانیزمێكی یاسایی و دیپلۆماسی بگرێته‌به‌ر كه هه‌ر یه‌ك له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌یماننامه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن.
5-داوا له ئه‌ندامی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق پشتگیری پێویست به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بكات به‌و پێیه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و پێشێلكردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
6-ئه‌نجوومه‌نه‌كانی باڵیۆزانی عه‌ره‌ب له نیویۆرك، جنێف، ڤیه‌نا، برۆكسل، واشنتن، له‌نده‌ن، پاریس، په‌ككین و مۆسكۆ رابسپێردرێن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره به وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه و رێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان.
7-داوا له سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت چاودێری ئه‌و بابه‌ته بكات و له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایه‌ی حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.


