هاوار نێروه‌یی: هه‌ڵوێستی عێراق بۆ تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئێران ئه‌رێنییه
K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوێستی عێراق سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئێران له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رێنییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) هاوار نێروه‌یی، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سیاسه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به ئێران سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئه‌و وڵاته له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێشهاتێكی ئه‌رێنییه و جیاوازه له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر له 2022ـدا.
هاوار نێروه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌م جاره‌ی عێراق جیاوازه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ئاستی پێویستدا نییه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی نوێی عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر تا راده‌یه‌ك ئه‌رێنییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كلاییكه‌ره‌وه نییه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئامانجی ئێران له مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر لێدانه له شاده‌ماری ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كاته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك گوتاری روونیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت و هه‌ڵوێستی رژد وه‌ربگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".