لە شیکاگۆ ژمارەیەک هاووڵاتی بە کوژراوی دۆزرانەوە
K24 - هەولێر
رۆژی دووشەممە، پۆلیسی ناوچەی جۆلیێت لە نزیک شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمەریکا رایگەیاند، حەفت کەسیان دۆزیوەتەوە کە لەناو دوو ماڵی ناوچەکەدا بە گوللـە کوژراون، هەروەها لێکۆڵەران بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە قوربانییەکان بناسێت و گومانی کوشتنەکەیان لێدەکرێت .
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان نییە لەسەر هۆکاری رووداوی کوشتنەکە، بەڵام پێیان وایە کە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.
بەشی پۆلیسی جۆلیێت ناسنامەی تۆمەتبارەکەی بە ناوی ڕۆمیۆ نانسی تەمەن 23 ساڵ راگەیاند و دەسەڵاتدارانیش بە چەکدار و مەترسیداری دەزانن.