سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی عەتبەی حوسەینییەی پیرۆز کرد
لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی عەتبەی حوسەینیەی پیرۆز بە سەرۆکایەتیی شێخ عەلی ئەلقەرعاوی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی عەتبەی حوسەینیەی پیرۆز بە سەرۆکایەتیی شێخ عەلی ئەلقەرعاوی کرد.
بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و گیانی تەبایی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کراوەتەوە” دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی ناوەندە ئایینی و مەزهەبییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جەخت لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە و گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە”.
