ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری کوردستان کرۆنیکڵ دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران

وێنەی بەرگی ژمارە (11)ـی گۆڤاری کوردستان کرۆنیکڵ
وێنەی بەرگی ژمارە (11)ـی گۆڤاری کوردستان کرۆنیکڵ

K24 - هەولێر:

گۆڤاری کوردستان کرۆنێکڵ ژمارەیەکی نوێی گۆڤارەکەی خستە بەر دیدی خوێنەران، کە چەندین بابەتی جیاواز لە خۆی دەگرێت و دوایین ژمارەی ساڵی 2023 بووە.

جیاواز لە ژمارەکانی دیکەی گۆڤارەکە، کوردستان کرۆنێکیڵ بەشێک لە بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی ژمارەکانی ساڵی 2023 دووبارە بڵاوکردووەتەوە.

بەرگی گۆڤارەکە بە وێنەی سێوێک دیزایین کراوە لەگەڵ ناونیشانی بابەتێک کە تایبەتە بە هەناردەکردنی سێوی بەرواری باڵا.
هەروەها گۆڤارەکە لە گۆشەی سەرەوەی بەرگەکەیدا ئاماژەی بە هاشتاگی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کردووە، کە لە داڤۆسی سویسرا لە 15تا19ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو.

لە بابەتێکی بتایبەتە بە کۆربەندەکە، گۆڤارەکە باس لە بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و تیشک دەخاتە سەر بەشداری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندەکانی پێشوودا و باسکردن لە هەنگاو و قۆناغەکانی بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان.

لە لاپەرە 28ی گۆڤارەکەدا، ناساندنێک بۆ زانای فیزیکی 'کوانتەم'، ئیبراهیم کەریمی کراوە، کە کوردە و لە زانکۆی ئۆتاوە کاردەکات.
لە یادی 23 ساڵەی کۆچی هونەرمەندی کورد، ئەحمەد کایا، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مێلیس کایا، کچی هونەرمەندی کۆچکردوو کردووە، بە ناونیشانی "ئەحمەد کایا، خەونێکی ئاشتی" باس لە ژیان و کارەکانی ئەحمەد کایا دەکات.

ئامانج و دیدگای گۆڤاری کرۆنێکڵ کارکردنە لەسەر گەیاندنی بابەتی و پیشەییانەی پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بە خوێنەرانی لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان، بەشێوەیەک سەرنج دەخاتە سەر کولتوور و مێژووی کوردستان و هەوڵدەدات ببێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە هەموو پاشخانە جیاوازەکانەوە بە مەبەستی زیاتر شارەزابوون لە ئەزموونەکانی یەکتر و ئەنجامدانی گفتوگۆی بەسوود و مانادار.

بۆ خوێندنەوە و بینینی بابەتەکانی ژمارە (11)ـی گۆڤاری کوردستان کرۆنێکڵ، ئێرە کلیک بکە.

0
0
Fly Erbil Advertisment