ئەمڕۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر
پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان کۆدەبێتەوەو بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بڕیارە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێبکات، کە حەوت بڕگە لەخۆ دەگرێت، بڕگەی یەکەمی تایبەتە بە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی رۆژی شەممە، 13ی ئەم مانگە، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا، دانیشتنەکە دواخرا.
هەروەها بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سووریا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پرۆتۆکۆلی عەرەبی دەکرێت، کە پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردنی بەمرۆڤ، بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان، لەگەڵ رێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە سنوورە نیشتمانییەکاندا.
هەر بەگوێرەی کارنامەنی کۆبوونەوەکە، لە دواهەمین بڕگەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2011 هەمواری یەکەمی یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی دەکرێت.
لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا 314 پەرلەمانتار دەنگیاندا، شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی، بە 152 دەنگ زۆرترین دەنگ و سالم عيساوی له هاوپهیمانی سیاده 97 دهنگی بهدهستهێنا، بهڵام بههۆی دروستبوونی كێشهوه نهتوانرا گهڕی دووهمی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكی نوێ درێژەی پێبدرێت بۆیە دواخرا.