نێچیرڤان بارزانی: با يادى شه‌هيدان بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزىی و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدانی 1ـی شوباتی 2004، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت، با يادى شه‌هيدان، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی؛ "ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى رێزو نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين".

هەر لە پەیامەکەیدا هاتووە؛ "با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ره‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان".