موسه‌ننا ئه‌مین: حه‌شدی شه‌عبی شانازی به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان ده‌كات
موسه‌ننا ئه‌مین: هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م كه له ده‌وڵه‌تێكدا ده‌ژیم موجریمێك به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی تاوانی قێزه‌ون ئه‌نجام بده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوویی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت, حه‌شدی شه‌عبی شانازی به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان ده‌كات و بڵاویشی ده‌كه‌نه‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به بێ ترس تاوانی قێزه‌وه‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه.
مووسه‌ننا ئه‌مین گووتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نيیه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق راشگه‌یاند، له كاتی گفتوگۆكان له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گوتوویه‌تی: "شه‌رم ده‌كه‌م له وڵاتێكم بم كه حه‌شدی شه‌عبی تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به شانازییه‌وه وێنه‌ی خۆیان و تاوانه‌كان ده‌گرن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه، چونكه هیچ ترسێكیان له لێپێچینه‌وه نییه".