ته‌حسین خه‌فاجی: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوژمنكارییه‌كی روونه و پێشێلێكردنی سه‌روه‌رییه
K24 - هەولێر:
تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشە دووژمنکارییەکانی ئەمەریکا پێچەوانەی لێکتێگەیشتنەکانە و لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوژمنكارییه‌كی روونه و پێشێلێكردنی سه‌روه‌رییه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگه‌ی درۆنه‌وه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری هه‌روه‌ها گوتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكرد، له هێرشه‌كانی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌بو باقر ئه‌لساعیدی و حاج ئه‌ركان عه‌لیاوی، دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپی چەکداری كاتئیبی حزبوڵڵای عێراقین، كوژراون.