كۆشكی سپی: توندڕەوەكانی ئێران و ئەمریكا لە یەك بەرەدان

K24 - ھەولێر

وتەبێژی كۆشكی سپی رەخنە لە كۆمارییەكانی وڵاتەكەی دەگرێت و دەڵێت، توندڕەوەكانی ئێران و ئەمریكا لە یەك بەرەدان.

جۆش ئێرنێست گوتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رەخنەی لە كۆمارییەكانی ئەمریكا گرت سەبارەت بە پێدانی 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریكا بە ئێران و رایگەیاند، لێكدانەوەی توندڕەوەكانی ئەمریكا لە گەڵ توندڕەوەكانی ئێران وەكوو یەكە و لە یەك بەرەدان.

گوتەبێژی كۆشكی سپی دەشڵێت، ھەڵوێستی باڵی راستی كۆنگرێسی ئەمریكا، وەكوو باڵی راستی توندڕەوی دەسەڵاتی ئێرانە.

لەبەرانبەر قسەكانی وتەبێژی كۆشكی سپیشدا، كۆمارییەكان لە كاردانەوەیەكدا ئەو ھەڵوێستەی جۆش ئێرنێستیان بە بێڕێزی ناوبرد.

Fly Erbil Advertisment