ڤیان سەبری: عێراق پێویستی به توانای هه‌واڵگری و راوێژكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه
K24 - هەولێر
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق ناسه‌قامگیره و پێویستی به بوونی هێزه‌كانی بیانی هه‌یه. ده‌شڵێت، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ناسه‌قامگیری دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەنها بۆ تاوتوێکردنی پێشێلکارییەکانی سەر سەروەریی خاکی عێراقە و هیچ بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق له ئێستا له بارودۆخێكی ناسه‌قامگیری ئه‌منی دایه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر وه‌ك دوایین هێرش كه كرایه سه‌ر ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی له هه‌ولێر.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا هێرشه درۆنییه‌كان و چه‌ندین جۆر هێرش و ده‌ستدرێژی هاوشێوه، كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق دروست كردووه.
ڤیان سەبری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه هه‌یه، چونكه بوونی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داواكاری و بڕیاری حكومه‌تی عێراق بووه. گوتیشی، تا ئێستا عێراق ناسه‌قامگیره و شانه‌كانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌دا زیندوون و چالاكییان هه‌یه و گرووپی میلیشیاییش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیرۆر بوونی هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌وه كرده‌وه، كه بڕیاره‌كه به وردی و به قووڵییه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا عێراق توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی نییه. گوتیشی هه‌ر بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدرێت واته له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه پێویستی به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق پێویستی به توانای هه‌واڵگری و راوێژكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رچوونی هێزه‌كانی بیانی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت پشێوییه‌كی دیكه له عێراق دروست بكات.
ڤیان سەبری جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان بدرێت، نابێت به مه‌زاج بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نی سۆزداری هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 10-02-2024، پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی "هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر سەروەری خاکی عێراق" کۆببێتەوە. چاوەڕێ دەکرێت فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێکی فراکسیۆنە سونەکان بایکۆتی دانیشتنەکە بکەن.
هەرچەندە دانیشتنی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژیی بۆسەر سەروەری عێراق راوێژکارییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمان داوای دەکردنی هێزە بیانییەکان و بەتایبەتی ئەمەریکییەکان لە عێراق بکات.
ئەم رێگەیە بۆ پەرلەمانی عێراق نامۆ نییە، چونکە دروست پێش چوار ساڵ هەڵوێستێکی لەم شێوەیەی وەرگرت و تەنانەت بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانیشیدا؛ بەڵام دەقی بڕیارەکە تۆزی لەسەرنیشت و کەس گرنگی پێنەدا.
بڕیارەکەی پێشووی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەم شێوەیە درا: لە 05-01-2020، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی بۆ کۆتایهێنان بەئەرکی هاوپەیمان لە عێراق ئەنجامدا، دانیشتنەکە لەسەر داوای هاوپەیمانی سائیرون و فەتح ئەنجامدرا. فراکسیۆنە کوردی و سونەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر چەند خاڵدا کەتایبەتن بە هەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق؛ کە بریتین لە: هەڵوەشاندنەوەی داواکاری حکومەت بۆ داوای هاوکاری لەهاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، سکاڵاکردن دژی ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری هێرشی ئەمەریکا بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بۆ رای گشتی، رێگریکردن لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانانەوە، حکومەتی عێراق ناچاردەکرێت کار بۆ کۆتایهێنان بەئەرکی هاوپەیمانان بکات.
بڕیاری ئەوکاتی پەرلەمان هۆکاری کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بوو لە فڕۆکەخانەی بەغدا. دوای چارساڵ لە هەمان سیناریۆدا پەرلەمان دەیەوێت لەبەرامبەر کوژرانی دوو سەرکردەی حیزبوڵا هەمان رێگە بگرێتەبەر. چاودێران باس لەوەدەکەن، هەوڵەکانی پەرلەمان پێش چوار ساڵ چەند بۆ دەرکردنی ئەمەریکا سەریگرت، ئەمجاریش هەر هێندە سەردەگرێت.