هێشتا تۆمەتباری کوشتنی دوو هاووڵاتییەکەی سلێمانی دەستگیر نەکراوە

کێشەی کۆمەڵایەتی
کێشەی کۆمەڵایەتی

K24 – هەولێر

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوو هاووڵاتی خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە شاری سلێمانی کوژران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی شوباتی 2024، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو هاووڵاتیى خەڵکى باشوور و ناوەڕاستى عێراق ، لە گەڕەکى قولەرەیسى شاری سلێمانی کوژراون.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "تائێستا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە".

هاوکات بەپێی زانیاریی شایەتحاڵەکان، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.

Fly Erbil Advertisment