شێروان شه‌مێرانی: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به فه‌رمی رای كوردی سه‌باره‌ت به دۆزی فه‌ڵه‌ستین گه‌یاند

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ یه‌كه‌م جار به فه‌رمی رای كورد و هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به دۆزی فه‌ڵه‌ستین به عه‌ره‌ب و سه‌ركرده‌كانی رایگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) شێروان شه‌مێرانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا له لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان پێشكه‌شی كرد و مایه‌ی سه‌رنج بوو، باسكردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین بوو به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه و به‌ستنه‌وه‌ی بوو پرسی كورد و مافه‌كانی.
شێروان شه‌مێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باسكردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه گوزارشت له دۆزێكی ره‌وا ده‌كات كه بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌رگری لێ ده‌كات، كه خۆیشی هه‌مان دۆزی هه‌یه و ته‌واو هه‌ست به مافی ئه‌وانی دیكه‌یش ده‌كات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا عه‌ره‌ب به‌و شێوه‌یه گوێبیستی رای فه‌رمی كورد و كوردستان نه‌بوونه سه‌باره‌ت به دۆزی گه‌لێكی وه‌ك فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رای كورد و هه‌رێمی كوردستانی له‌و باره‌یه‌وه به فه‌رمی به گوێی عه‌ره‌ب و سه‌ركرده‌كانی دا.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می بڕیاربه‌ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان له گوتاره‌كه‌یدا توانی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان و میدیاكانیان به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرس و دۆزی فه‌ڵه‌ستین بۆی دروست كراوه.
شێروان شه‌مێرانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات له‌پاڵ باسكردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین، ناڕاسته‌وخۆیش به ئاماده‌بووانی رایگه‌یاند، كه گه‌لی كوردیش نه‌ك هه‌ر له عێراق به‌ڵكو له به‌شه‌كانی دیكه‌دا هه‌مان دۆزی ره‌وای هه‌یه. گوتیشی، ئه‌مه پێشهاتێكی نوێیه و كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بووانی لوتكه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".