شەش هەفتەیە ئەمریکا هیچ بڕە نەوتێکی عێراقی هاوردە نەکردووە

وزەی ئەمریکا رایگەیاند بۆ شەشەم هەفتەی لەسەریەک، هیچ بڕە نەوتێکی خاوی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە هاوردە نەکراوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە 10 وڵاتەوە گەیشتە 6.003 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە 6.127 ملیۆن بەرمیل بوو، 124 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کرد.

ئیدارەی وزەی ئەمریکا روونیکردەوە، کەنەدا بە تێکڕای 3.991 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی یەکەمی گەورەترین دابینکەرانی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا دێت. دوای ئەویش ڤێنێزوێلا  بە 555 هەزار بەرمیل، بەرازیل بە 396 هەزار بەرمیل، هەروەها سعوودیە بە 293 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دێن. هەروەها شەشەم هەفتەیە هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردەنەکراوە.

مەکسیک بە تێکڕای 283 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی پێنجەمدایە. لە دوای ئەویش گویانا بە 194 هەزار بەرمیل، ئەرژەنتین بە 146 هەزار بەرمیل، نێجیریا بە 79 هەزار بەرمیل، هەروەها کۆڵۆمبیا بە 66 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دێن، لەکاتێکدا ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێکی خاوی لە عێراقەوە هاوردە نەکرد.

تێکڕای بەکارهێنانی رۆژانەی نەوت لە ئەمریکا بە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل دەخەمڵێنرێت، ئەمەش وا دەکات ئەو وڵاتە گەورەترین بەکارهێنەری نەوت بێت لە جیهاندا.