نوێنه‌ری ئۆباما: وه‌ڵامدانه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كپارچه‌یی قورسه
عێراقییه‌كان خۆیان شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی خاكی خۆیان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسییان له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، كه پێشتر پێشتر جۆن برینان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی (CIA)ى رایگه‌یاندبوو، ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه وڵاتانی سووریا و عێراق بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی پێشوویان, برێت مه‌كگورك رایگه‌یاند، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كپارچه‌یی، قورسه.
برێت مه‌كگورك كۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بڕی 4 ملیار دۆلارییان بۆ عێراق كۆكردووه‌ته‌وه.
له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، مه‌كگورك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌بێت.
هاوكات پاڵپشتی خۆی وڵاته‌كه‌یشی بۆ ده‌ستووری عێراق دووپاتكرده‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق.
له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شه‌ڕكردن له دژی ئه‌و ریكخراوه، ته‌نها عێراق و سووریا ناگرێته‌وه و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له وڵاتی دیكه‌ش هه‌ن.