کەمال شاکر سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان کۆچی دوایی کرد

کاوە محەمەد، سکرتێری حزبی شیوعی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دکتۆر کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبکەیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

چوارشەممە 16ـی ئەیلوولی 2026، دکتۆر کاوە محەمەد، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی و وەزیری تەندروستی لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێم، کۆچی دوایی کردووە.

لە بارەی گیانلەدەستدانەکەیەوە کاوە محەمەد گوتی، لە ماڵەکەی خۆی بووە و باری تەندروستی تێکچووە، گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.

دکتۆر کەمال شاکر، پێشتر سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بووە، تاوەکو ساڵی 2017 لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، هاوکات لەکابینەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری تەندروستی بووە.