باندێكی بارزگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرا
حه‌فت سه‌د هه‌زار دانه حه‌بی هۆشبه‌ر له‌جۆری "ترامادۆل"یان پێبووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی گشتی، ئه‌مڕۆ باندێكی بازرگانی مادده‌هۆشبه‌رییان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.
بانده‌كه له چوار كه‌س پێكهاتبوون و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیان بڕی حه‌فتا هه‌زار شیت واته حه‌فت سه‌د هه‌زار دانه حه‌بی هۆشبه‌ر له‌جۆری "ترامادۆل"یان پێبووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر، ئێستا ئه‌و ده‌ستگیركراونه ره‌وانه‌ی دادگاكراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.