په‌لامارێكی داعش لە خورماتوو تێکشکێندرا
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان، كه‌مێك پێش ئێستا، په‌لامارێكی چەکدارانی داعشیان لە میحوەری خورماتوو تێکشکاند و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیانێکی زۆریان به چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه گه‌یاندووه.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، چه‌كدارانی داعش، له گوندی زه‌رگه خورماتوو، به نیازی په‌لاماردانی پێشمه‌رگه، نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه‌وتبوونه‌وه، دواتر پێشمەرگەکانی لیوای شەش و شازدە و لیوای چواری بەرگری فریاکەوتن بەرپەرچی په‌لاماره‌كه‌ی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و تێکیانشکاندوون و هیچ زیانێكی گیانیش به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه.