داعش گه‌نجێك له‌سه‌ر بینایه‌كی به‌رزی موسڵ فڕێ ده‌داته خواره‌وه
به هاوره‌گه‌زبازی و تێكدانی مێشكی خه‌ڵك تۆمه‌تبار كراوه
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش گه‌نجێكی شاری موسڵ به تۆمه‌تی هاوڕهگهزباری له‌سه‌ر بانی بینایه‌كی به‌رز فڕێ ده‌داته خواره‌وه و وێنه‌كه‌شی بڵاو ده‌كاته‌وه.
داعش به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی فڕێدانه خواره‌وه گه‌نجه‌كه ده‌ڵێن هاوڕه‌گه‌زباز بووه و مێشكێ خه‌ڵكی تێكداوه.
رووداوه‌كه له رۆژی پێنجه‌شه‌ممه رابردوو له نزیك شاری موسڵ روویداوه.

له كاتی فڕێدانی خواره‌وه‌ی گه‌نجه‌كه، ژماره‌یه‌ك كه‌س كه چه‌ندین منداڵ له‌نێویاندایه له شوێنه‌كه كۆبوونه‌وه بۆ سه‌یركردنی رووداوه‌كه و چه‌ندین ئه‌ندامی داعش‌یش له‌وێ وه‌ستان كە ھەندێكیان دەموچاویان بەستووە، چه‌كدارێكی داعش به شانازییه‌و باس له‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی خۆیان ده‌كات.
رێكخراوی داعش پێشتر، ئه‌و كه‌سه‌یان به كوشتن مه‌حكوم كردبوو، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه یاسای شه‌ریعه‌تی پێشڵكردووه.

ڤیدیۆكه له‌ژیر ناوی "ده‌سه‌ڵاتی شه‌ریعه‌ت" بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له نزیكی شاری موسڵ گه‌نجه تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر بینایه‌كی به‌رز فرێ دەدرێتە خواره‌وه.
پێشتریش داعش چه‌ندین وێنه‌ی كوشتنی خه‌ڵك به تۆمه‌تی هاوڕه‌گه‌زبازی بڵاو كردبووەوه، كه ته‌نانه‌ت هه‌رزه‌كاریش له‌نێویاندا بووه.