هێرش بۆ رزگاركردنى ناوچه‌كانى گه‌ياره ده‌ستيپێكرد
هێزه‌كانى سه‌ر به سوپاى عێراق له نزيك ناوچه‌ى گه‌ياره ده‌ستيانكردووه به هێرشه‌كانيان بۆ رزگاركردنى ژماره‌يه‌ك گوندى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سه‌ر به سوپاى عێراق له نزيك ناوچه‌ى گه‌ياره ده‌ستيانكردووه به هێرشه‌كانيان بۆ رزگاركردنى ژماره‌يه‌ك گوندى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.
رائيد ئه‌مين شێخانى، يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى سوپاى عێراق له سنوورى گه‌ياره رايگه‌ياند، كاتژمێر 8:00ى سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 12ى ئاب/ئۆگستى 2016 هێزه‌كانى سه‌ر به ليواى 72 و ليواى 37ى درعى سوپاى عێراق هێرشيان ب سه‌ر گوندى ئيمام له باشوورى گه‌ياره ده‌ستپێكردووه.
گوتيشى: هێزه‌كانى سوپاى له پێشڕه‌ويدان و شه‌ڕه‌كه تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
گوندى ئيمامى سه‌ر به گه‌ياره زياتر له هه‌زار ماڵى تێدايه و پێشتر كه‌وتبووه ده‌ست چه‌كدارانى داعش.
به گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى عێراق له شه‌ڕه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش به‌شداريان كردووه و بۆردومانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كه‌ن.