جه‌عفه‌رى: حه‌شد له شه‌ڕى مووسڵ به‌شدارى ده‌كات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئيبراهيم جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به‌شدارى ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئيبراهيم جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به‌شدارى ده‌كات.
لايه‌نه سوننه‌كانى عێراق داواكارن پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ نه‌كرێته پرسێكى مه‌زهه‌بى و ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له پرۆسه‌كه نه‌كات.
ئه‌و لايه‌نانه مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه، رووداوه‌كانى كه‌ره‌مه و سهقڵاويه و فه‌لوجه له مووسڵ دووباره ببنه‌وه و حه‌شدى شه‌عبى كرده‌وه‌ى تۆڵه‌ستێنانه له دژى سوننه‌كان ئه‌نجامبدات.
له ميانهى سه‌ردانێكيدا بۆ لاى بريندارانى حه‌شدى شه‌عبى له نه‌خۆشخانه‌كانى به‌سره، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، هيچ شتێك نابێته رێگر له به‌رده‌م به‌شداريكردنى حه‌شد له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ.
گوتيشى: حه‌شد ئاماژه‌يه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و گرووپه‌كانى حه‌شد له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش رۆڵى بهرجهستهيان گێڕاوه.