ڤيديۆ.. داعش بێره‌دا تێپه‌ڕى
چه‌كدارانى داعش وێرانكارييه‌كى زۆريان له مونبج له‌دواى خۆيان به‌جێهێشتووه.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش وێرانكارييه‌كى زۆريان له مونبج له‌دواى خۆيان به‌جێهێشتووه.
زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له لايه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌وه كراونه‌ته وێرانه و به‌شێكى زۆرى بازار و ماڵ و حاڵى هاووڵاتيان سووتێنراوه.
له پرۆسه‌ى ئهبولهيلا كه له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مونبج بۆ رزگاركردنى شاره‌كه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامدرا، هێزه كوردييه‌كان و هاوپه‌يمانه عه‌ره‌ب و كريستيانهكانيان توانيان به‌شێكى زۆرى شاره‌كه رزگار بكه‌ن.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، داعش به‌شێكى زۆرى ماڵى هاووڵاتيان و بازار و كۆگا و دوكانه‌كانى شاره‌كه‌ى دواى تاڵانكردنيان سووتاندووه.