خوشكەزایەكی پارێزگاری مووسڵ لە هەولێر كوژرا

پێدەچێت خۆی كووشتبێت

K24 – هەولێر:

درەنگانی شەوی رابردوو لە هەولێر خوشكەزایەكی "نوفل حەمادی" پارێزگاری مووسڵ كوژرا و پارێزگار و خزمەكانی پێیانوایە كە خۆی كوشتووە.

هەر چەندە میدیاكانی عێراقی ڕایانگەیاندووە" كە خوشكەزاكەی پارێزگاری مووسڵ لەلایەن هێزێكی چەكدار هێرشیكراوەتەسەر و كوژراوە"بەڵام لەلایەن پارێزگار و خزم و كەسەكانییەوە ئەو زانیاریانە رەتكراووەتەوە.

پارێزگاری مووسڵ و كەسە نزیكەكانیشی پێیانووایە كە ئەو كەسە خۆی كووشتووبێت نەك ئەوەی هێرشیكرابێتەسەر.

 هێزەكانی ئاسایش دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستییان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 لە دەمی سەرچاوە ئەمنییەكان ئەو كەسە خۆی كوشتووە.