بە وێنە..خوشكەزاكەی پارێزگاری مووسڵ خۆی كوشتووە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4eaeb644-dfff-4935-8068-9bf776c282a4/xushka%20zai%20p%20musl.ism/manifest

K24 – ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "بەگوێرەی لێكۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەكان خوشكەزاكەی پارێزگاری مووسڵ لە شاری ھەولێر خۆی كوشتووە".

روونیكردەوە: "ئەو كەسە پاسەوانی پارێزگاری مووسڵ بووە و لە ھەمانكاتدا خوشكەزاشیەتی، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە ئەو كەسە بە دەمانچە خۆی كوشتووە، بە گوتەی كەسوكاری لە ناوئۆتۆمبێلەكەی بووە لەلای ماڵی پارێزگاری مووسڵ، كاتێك گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن دەچن لە ناو ئۆتۆمبێلەكە خوێن بەجەستەیەوە دەبینن و دەمانچەی خۆی لەلای كەوتووە، دوای چەند ساتێك ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە خۆی كوشتووە".

پێشتر بڵاوكراویەوە كە شەوی رابردوو خوشكەزایەكی "نوفل حەمادی" پارێزگاری مووسڵ كوژراوە، دوای لێكۆڵینەوەكان سەرچاوە ئەمنییەكان ئەوەیان خستووەتەڕوو كە ئەو كەسە خۆی كوشتووە نەك كوژرابێت.