بەڕازیل: ئیسرائیل بەرامبەر کەرتی غەززە "جینۆسایدی" ئەنجامداوە

K24 - هەولێر

سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند، ئیسرائیل تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی جینۆساید کردنی خەڵکی لە کەرتی غەززە.

ئەمڕۆ شەممە، 24ـی شوباتی 2024، لویز ئیناسیۆ لولا دا سێلڤا، سەرۆکی بەڕازیل لە ریۆ دی جانیرۆ رایگەیاند، دوای ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی فەڵستین، ئیسرائیل تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی "جینۆساید"کردنی کەرتی غەززە، ئەوەش بە بەراوردکردنی هێرشەکانی ئەم دواییانەی کە قەیرانی ئابووری و دیپلۆماسی لێکەوتووەتەوە.

لولا دا سیلڤا رایگەیاند، "ئەوەی ئیسرائیل دەیکات شەڕ نییە، بەڵکو جینۆسایدە، چونکە ژن و منداڵ دەکوژێت".

ئیسرائیلیش دوای لێدوانەکەی لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیلی بە "کەسێکی نەخوازراو" ناو برد.

لای خۆیەوە، سێلسۆ ئەمۆریم، راوێژکاری سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند، بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ سەرۆکی بەڕازیل بە کەسایەتی نەخوازراو، زۆر شتێکی گاڵتەجاڕییە.

ئیسرائیل کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەڵەستینییەکان لەبەردەم دادپەروەری نێودەوڵەتی دادگایی دەکرێت، لە 140هەمین رۆژیدا شەڕێکی وێرانکەر لە دژی غەززە بەڕێوەدەبات، لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی رۆژی هەینی رایگەیاند، کۆی ژمارەی قوربانیانی شەڕ بۆ بەرزبووەتەوە بۆ 29 هەزار و 514 کەس.

Fly Erbil Advertisment