کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
K24 – هەولێر:
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، بەهۆی کۆچی دوایی "زەکیا مەلا مستەفا بارزانی" خوشکی سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە (24ـی شوباتی 2024) کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و گوتی: "بەهۆی کۆچی دوایی "زەکیا مەلا مستەفا بارزانی"، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و بنەماڵەکەتان و خەڵکی کوردستان دەکەین".
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، گوتیشی: لەم کاتە سەختەدا هاوخەمتانین.
دوێنێ هەیینی (23ـی شوباتی 2024) دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.