لێزمە باران بەڕێوەیە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوری باراناوی و لە زۆربەی ناوچەکان لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت و پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026، لە دوای نیوەڕۆوە، لە هەندێک ناوچە باران بە شێوەی لێزمەباران و هەورەبرووسکە دەبێت. ئەم دۆخە بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری (بەحرکە، خەبات، هیران، شەقڵاوە و کۆیە)، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ، بەردەرەش، بجیل و دینارتە) و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەگرێتەوە.
خێرایی با مامناوەند و لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات دەبێت. مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و لە کات و شوێنی داباریندا بۆ نێوان 5 بۆ 7 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە رێژەی 4 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.
سبەی یەکشەممە 08-11-2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچرپچر لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە. پاشان کەشی ناوچەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەی باشووری رۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبنەوە.
| ناوچەکان | کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە | کەشوهەوای سبەی یەکشەممە |
| هەولێر | 18 | 18 |
| پیرمام | 15 | 15 |
| سلێمانی | 16 | 16 |
| هەڵەبجە | 18 | 18 |
| چەمچەماڵ | 18 | 18 |
| دهۆک | 16 | 16 |
| زاخۆ | 16 | 16 |
| گەرمیان | 21 | 20 |
| حاجی ئۆمەران | 8 | 7 |
