كرمانج عوسمان: ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی یاسا و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی شوباتی 2024) كرمانج عوسمان، شاره‌زای یاسا و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوو جار گرنگه، یه‌كه‌میان كه هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه، دووه‌میشان كاته‌كه‌ی گرنگه، چونكه له ئێستادا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ململانێیه‌كی سه‌خت و به‌ریه‌كه‌وتن دایه.
كرمانج عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و تا ئێستا توانیویه‌تی بێلایه‌نی خۆی له ململانێكاندا بپارێزێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ریمی كوردستان بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا.
كرمانج عوسمان گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام رایده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیات نراوه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتنامه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.