کازم جحێشی: جگه له پاراستنی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی و سه‌ربازی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن چه‌ندین په‌یامی گرنگی تێدایه. هه‌روه‌ها گوتیشی: "جگه له پاراستنی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات".
راوێژکار کازم جحێشی شرۆڤەکاری سیاسی و سەربازی تایبه‌ت به پشتیوانییه‌كانی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، یه‌كێك له په‌یامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا، بۆ عێراقه و هه‌روه‌ك بلینكن رایگه‌یاند، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی ئه‌مه‌ریكایه، هه‌روه‌ها په‌یامێكیش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوو، كه هه‌رێم له چوارچێوه‌ی عێراق هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، په‌یامی سێیه‌م بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له جیهان، كه هه‌رێم وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكا متمانه‌پێكراو و پشتپێبه‌ستراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌و كاته ئاڵۆزه‌دا بۆ واشنتن، وه‌ڵامی گرژییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێره، بۆ ئه‌وه به‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووێكی فیدراڵی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دابندرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسی و سه‌ربازییه ده‌شڵێت، جگه له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌هێزیشی بكات، ئه‌مه له قسه‌كانی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌دی كرا.
ئاشكراشی ده‌كات، به‌هۆی ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه له ریزی شانده‌كه‌ی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كه‌م رێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا واژۆ بكرێت.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
رۆژی دووشەممە (26ـی شوباتی 2024) لە واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە و لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بیلنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نووسیویەتی: سوپاس ئەنتۆنی بلینکن بۆ پشتیوانیی بەردەوامتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق. هاوبەشییەکەمان کۆڵەکەی پێشکەوتنمانە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە هاوپەیمان بووین لە ئازادکردنی عێراق لە دیکتاتۆریەت و تێکشکاندنی داعش، ئێستاش بەرەو ئاسۆیەکی نوێ و بەهێزی ئابووری و سەقامگیری لە پەیوەندییەکانمان دەڕوانین.
هەروەها لە دیدارەکەدا، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیاتنراوه.