هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر له 5 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه
دوو گوندیان كۆنترۆڵكردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كه له كاتژمێر "5:00 " به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا زیاتر له "5" كیلۆمه‌تر له هه‌ر دوو میحوه‌ری خازر و گوێر پێشڕه‌وییان كردووه و هه‌ر دوو گوندی "قه‌رقه‌شه" و "ئه‌بزه‌غ" له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كراون و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی چه‌كدارانی داعش ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گوندی "قه‌رقه‌شه" رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كانی داعش به‌رگرییه‌كی كه‌مییان پێكراوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوازێكی كاریگه‌ر پلانه‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، و دوای كۆنترۆڵكردنی گوند و ناوچهكهان تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه‌كانن.
هه‌روه‌ها له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی گوندی "ئه‌بزه‌غ" دا چه‌كدارانی داعش ته‌نها ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییان كردووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌شێكی چه‌كداره‌كانی داعش كوژراون و له زۆر ناوچه‌ش چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆ دراوون.