چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆ دراون و به بێته‌ل داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
له تونێلێكدا گیریانخواردووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له گوندی"قه‌رقه‌شه" رایگه‌یاند" تا ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه "6" گوندیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كردووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به چه‌كدارانی داعش گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "4" چه‌كداری داعش له‌ناو تونێلێكدا له نزیك گوندی "قه‌رقه‌شه" خۆیان شاردووه‌ته‌وه و ئێستا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه چوار ده‌وریان گیراوه و رێگای هه‌ڵاتنیان نه‌ماوه.
دۆخی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك به بێته‌ل هاوار ده‌كه‌ن و داوا له سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌ن هێز بنێرن و به‌هانایانه‌وه بچن،به‌ڵام پێشمه‌رگه به پلانێكی تۆكمه‌وه ئابڵۆقه‌یان داوون و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری ئه‌و گروپه‌یان كوشتووه.
ئۆپراسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه و پێشمه‌رگه توانیوییه‌تی زیاتر له "14" كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی بكاته ناو قوڵایی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و رووبه‌رێكی فراوانی خاك و شه‌ش گوند كۆنترۆڵ بكات.
ئۆپراسیۆنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كاتژمیر 5:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆووه له هه‌ر دوو میحوه‌ری خازر و گوێره‌وه بۆ سه‌ر داعش ده‌ستیپێكردووه.