سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لهگەڵ گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی لەلایەن گەورە راوێژكارى سهرۆكى ئهمهريكا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنانەوە پێشوازی لێکرا و باسیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە (29ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین، گەورە راوێژكارى سهرۆكى ئهمهريكا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەگەڵ ئامۆس هۆکستین، گەورە ڕاوێژكارى سهرۆكى ئهمهريكا، هاوڕابووین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کات و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 1, 2024