جه‌نگ ساكنیز: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێبگات پێگه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستانه

K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام به‌رپرسانی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی سه‌ردانی و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێبگات پێگه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) جه‌نگ ساكنیز، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه به‌وپێیه‌ی په‌یامی كوردستان24 ده‌گه‌یه‌نێته گه‌وره‌ترین زلهێزی دنیا و به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت كوردستان پابه‌ندی هاوپه‌یمانی و هاوبهشییهكانیانه.
جه‌نگ ساكنیز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران گرنگ به‌تایبه‌ت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی له‌لایه‌ن ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دراوسێوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌و په‌یامه‌ش ده‌دات كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی راسته‌وخۆی نه‌بووه.
هاوكات گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام به‌رپرسانی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی سه‌ردانی و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا رووده‌دات له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته و ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێبگات پێگه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستانه.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.