شرۆڤه‌كارێكی سیاسی: كورد پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و دیداره گرنگه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌رچاوڕوونییه‌كی گه‌وره بوو بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها گوتیشی: " كورد پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئیبراهیم سمۆ مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و بهرچاوڕوونیانهی كه بۆ كورد له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئهمهرلایكا گرنگ بوو، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه راشیگه‌یاند، په‌یامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، بۆ به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌وه بوو، كه كورد هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و ئه‌وان پارێزرهری پڕۆژه و بهرژهوهندییهكانیانن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.