سامان سۆرانی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا لووتكه‌ی دیپلۆماسییه‌ته
K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته، راوێژكارێكی دیپلۆماسی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان توانیوییه‌تی بیسهلمێنێك ده‌توانێت ببێته هاوبه‌شێكی گرنگی واشنتن له ناوچه‌كه. گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا لووتكه‌ی دیپلۆماسییه‌ته".
سامان سۆرانی راوێژكاری دیپلۆماسی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له رابردوودا هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، مایه‌ی سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌واییه له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌رێم هه‌وڵی بونیاننانهوهی عێراقیشی داوه.
سۆرانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا توانیوییه‌تی به‌رچاوڕوونی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدات.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا لووتكه‌ی دیپلۆماسییه‌ته.
تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و واشنتن، سامان سۆرانی رایگه‌یاند، له لێدوان و قسه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت له‌مه‌ودوا هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێده‌درێت،
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.