زیانه‌كانی داعش له ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌دا
به ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون
K24 – هه‌ولێر
تا ئێستا زیاتر له 20 ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان كه‌وتوونه‌ته ژێر خانووه رووخاوه‌كانی گونده‌كانی ناوچه‌كه، كه له‌لایه‌ن هێزی پیشمه‌رگه‌وه رزگاركراون.
سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان باس له بوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر له كوژراوانی داعش له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر له 10 ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش تهقاتدۆتهوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی داعش گرتووه، كه كوردستان 24 وێنه‌ی هه‌ندێ له‌و چه‌كانه بڵاو كردۆته‌وه.
تیمه‌كانی كوردستان24 هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و گوێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان كه راسته‌وخۆ وێنه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رای گشتی ده‌گوازنه‌وه.
هه‌ندێ له چه‌كداره‌كانی داعش له‌كاتی راكردن خۆیان له رووبار داوه، كه چاره‌نووسیان دیار نییه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، بێ زیانی گیانی، تا ئێستا شه‌ش گوندی ناوچه‌كه‌یان رزگاركردووه و زیاتر له 14 كیلۆمه‌تر پێشره‌وییان كردووه و ته‌نیا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به سووكی بریندار بوونه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كه پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، چه‌ندین ئامانجی داعشیان پێكاوه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراویان له‌ناو بردووه.
په‌یامنێرانی كوردستان24 له شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه رایانگه‌یاند پاش كۆنترۆڵكردنی گونده‌كان، چوار چه‌كداری داعش كه خۆیان له‌ناو تۆنێلێك حه‌شار داوه ، داوای یارمه‌تی له سه‌ركرده‌كانی خۆیان له موسڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ چه‌كداران نه‌هێشتۆته‌وه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا ئێستا شه‌ش گوندیان رزگاركردووه. گونده‌كانی توركمانی شیعه قهرهقهشه، ئه‌بزه‌خ له میحوه‌ری خازر و گونده‌كانی ته‌ل حه‌مید، حه‌مرا، شه‌نه‌ف و ستێح رزگار كراون.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر 20 كلیۆمه‌تر پێشره‌وییان كردووه و له میحوه‌ری خازریش هه‌شت كیلۆنهتر چوونه‌ته پێش.