دزەپێکردنی گفتوگۆیەکی نهێنی ئەفسەرانی ئەڵمانیا تووڕەیی لێدەکەوێتەوە

K24 - هەولێر

میدیا ئەمەریکییەکان رایانگەیاندووە، لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان ئەفسەرە باڵاکانی ئەڵمانیا سەبارەت بە پلانەکانی هێرشکردنە سەر پردی کریمە کرد کە پێدەچێت ئەو گفتوگۆیە پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و ئەڵمانیا ئاڵۆز بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت: "گفتوگۆی نێوان ئەفسەرانی ئەڵمانیا رەنگە پەیوەندی نێوان بەرلین و ناتۆ ئاڵۆز بکات، ئەویش بەهۆی ئەو تۆمارە دەنگییەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا کە باس لە لێدانەکەی پردی کریمەی رووسیا دەکەن."

ئەوان ئاماژەی بەوە دەکەن، رێگریکردن لە گفتوگۆی نێوان ئەفسەرەباڵاکانی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێزەکانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمەریکا لە ئێستاوە لە ئۆکرانیا ئامادەن و ئەوان یارمەتی کیێڤ دەدەن بۆ پاراستنی "چەکی پێشکەوتووی رۆژئاوا". ئەوەشی ئاشکراکرد بەم هەڵسوکەوتە گرژی دروست دەبێت لە نێوان ناتۆ و ئەڵمانیا.

ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا دژی گواستنەوەی مووشەکەکانی "تاورۆس" بۆ کیێڤە و دەڵێت،  بە بۆچوونی ئەوان، "دەبێتە مەرجێکی پێویست بۆ بەرنامەدانان بۆ مووشەکەکان و لێدانی ئامانجەکان".

رۆڵستریت ئاشکرای کرد، دزەپێکردنی گفتوگۆی نێوان ئەفسەرە باڵاکانی ئەڵمانیا "تووڕەیی لە ئەڵمانیا دروستکردووە". شرۆڤەکارانیش رایانگەیاند کە ئەم رووداوە وا دەکات گەیاندنی مووشەکی "تاورۆس" بۆ کیێڤ بەدوور نەزانرێت.

بەگوتەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، گفتوگۆی نێوان ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا لەسەر پلاتفۆرمی وێب ئێکس بووە، هاوکات یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە سەنگافورە لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە بەستراوەتەوە بە گفتوگۆکە.