عهلى شهمخانى: ئاسايشى سنوورهكانمان هێڵى سووره
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتیی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانی کردووە.
K24 – ههولێر:
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، ئاسایشی سنوورەکان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هێڵی سوورە و بە توندترین شێوە رووبەڕووی جووڵەی هەر لایەنێک دەبنەوە کە بیەوێت هەڕەشە بخاتە سەر سنوورەکان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتیی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانی کردووە لەگەڵ عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەكەدا شەمخانی رایگەیاند، مەسعوود بارزانی، سهرۆكى ههرێمى كوردستان سیاسەتمەدارێکی زیرەک و خەباتگێڕێکی ماندوو نەناسە و داواشیکرد حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو دا گوتاری خۆیان رێکبخەن.
لە بەرامبەریشدا کەریم سنجاری رایگەیاند، رێگا بە هيچ گرووپ و لایەنێک نادەن کە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا ئاژاوە بنێتەوە و هێزەکانیان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو لایەنانە رێکدەخەن.