هیومان رایتس وۆچ: هاوسه‌رگیریی منداڵان لە عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

K24 - هەولێر
بە گوێرەی راپۆرتێکی هیومان رایتس وۆچ، رێژەی هاوسه‌رگیریی منداڵان لە عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و، تەنها لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا، سەدا 22ـی ئەو كچانەی لەو وڵاتە هاوسەرگیرییان ئەنجام داوە، تەمەنیان لە خوارووی 18 ساڵ بووە.
"هاوسه‌رگیریی منداڵان هۆكاری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی هاوسه‌رگیری نا فه‌رمییه له عێراق".. ئه‌مه ناونیشانی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچە و جه‌خت لەوە کراوەتە، وێڕای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریكردن له ده‌ره‌وه‌ی دادگای باری كه‌سی به‌گوێره‌ی مادده‌ی 10ی ساڵی 1959 له سه‌رتاسه‌ری عێراق قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر فراوان له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت.
هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە؛ "كاره‌ساتێكی گه‌وره له‌سه‌ر توانای ئافره‌تان و كچان له به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تگوزاری حكومی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خوڵقێنێت، وێڕای لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی دوای پرۆسه‌كه له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو رێژه‌ی هاوسه‌رگیری لە عێراق، له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و به‌تایبه‌ت هاوسه‌رگیری منداڵان رووی له زیادبوون كردووه".
راپۆرته‌كه به‌شێك له تۆمه‌ته‌كه ده‌خاته پاڵ پیاوانی ئایینی، كه ساڵانه هه‌زاران گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بۆ منداڵان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كاتێكدا یاسای عێراقی ته‌مه‌نی 18 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری ئافره‌تان دیاریكردووه، به‌ڵام ده‌یان حاڵه‌تی خوار ته‌مه‌ن 9 ساڵیش تۆماركراون.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوە، "ته‌نیا له ماوه‌ی 10 مانگی ساڵی رابردوودا 37 هه‌زار و 727 هاوسەرگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگاکان كراون و تێكڕای 22%ی ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ش، منداڵن و به رێژه‌ی 78%ـیش كه‌سانی ته‌مه‌ن پێگه‌یشتوون".
رێكخراوی ناوبراو ئاشكراشیكردووه، ژماره‌یه‌ك هۆكار له پشت به‌رده‌وامیدان به هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا له عێراق هه‌ن، له‌وانه‌ش، خۆدزینه‌وه له مه‌رجه یاساییه‌كانی هاوسه‌رگیری به‌گوێره‌ی یاسای باری كه‌سی، به‌تایبه‌ت هاوسه‌رگیری منداڵان و فره‌ژنی. هاوکات بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه، ئافره‌ته‌كه نه‌توانێت داوای هیچ مافێكی دارایی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا له عێراق ژماره‌یه‌ك لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامی نه‌رێنی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌بن به كاره‌سات بۆ دواڕۆژی منداڵه‌كانیان، به‌تایبه‌ت:
- ئه‌و ئافره‌تانه به‌هۆی نه‌بوونی گرێبه‌ستی یاسایی هاوسه‌رگیری، ناتوانن منداڵه‌كانیان له نه‌خۆشخانه له‌دایك ببن و ناچارن له ماڵه‌وه منداڵیان ببێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئافره‌ته‌كه و منداڵه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات.
- له‌ده‌ستدانی هه‌موو مافێكی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوێره‌ی یاسای باری كه‌سی و بێبه‌شبوون له ماره‌یی، نه‌فه‌قه‌ی هاوسه‌رگیری و میرات.
- بێبه‌شبوونی منداڵه‌كانیان له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی له‌دایكبوون و نه‌بوونی مافی خوێندن.