ئەکبەر حەیدەری: بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان تاکو ئێستا پارێزگاری دیالە دیاری نەکراوە

ئەکبەر حەیدەری، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین
ئەکبەر حەیدەری، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین

K24 – هەولێر

بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین رایگەیاند، هۆکار پێکنەهێنانی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای دیالە دەگەڕێتەوە بۆ رێکنەکەوتنی لایەنەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئاداری 2024، ئەکبەر حەیدەری، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، لەمیانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، ئەوەی بۆتە هۆکار تا ئێستا حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای دیالە پێکنەهێنراوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەک یاخود حزبێک نەیتوانییوە زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت، کورسییەکانی دیالە کە 15 کورسییە دابەش دەبێت بەسەر هاوپەیمان و حزب و لایەنە ساسییەکانی پارێزگای دیالە.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە: "هاوپەیمانی دیالەی نیشتمانی کە لە دەوڵەتی یاسا، بەدر و هاوپەیمانەکانی دیکە پێکهاتووە، لە چوار کورسییان هەیە، بەسەرۆکایەتی پارێزگای ئێستای دیالە کە موسەننا تەمیمییە، حزبی تەقەدووم سێ کورسی هەیە، سیادە سێ کورسی هەیە، لایەنەکانی دیکەی دیالە دوو کورسییان هەیەلایەنەکانی دیکە یەکی یەک کورسییان هەیە. هەر بۆیە تا ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامە".

ئەکبەر حەیدەری راشیگەیاند: "بەدیلی ئێمە ئێستا دابەشبووە بەسەر دووبەرەدا، ئەوانەی کە کورسییان هەیە لە پارێزگای دیالەدا بەرەیەکیان هاوپەیمانی دیالەی نیشتمانییە کە چوار کورسی هەیە زیاتر لەوە نزیکن و هەوڵدەدەن ئەوان کاندیدی خۆیان دابنێنن، کە ببێتە پارێزگاری ئایندەی دیالە، ئەوانیش لەناو خۆیاندا کێشەیان هەیە و لەسەر کاندیدێکی دیاری کراو رێک نەکەوتوون".