زیاتر له 35 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سنووری نێوان سوریا و توركیا كوژراون
K24 – هه‌ولێر
زیاتر له 35 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له خاڵی سنووری "ئه‌تمه" سوریا له پارێزگای ئیدلب كوژراون.
هێرشه خۆكوژییه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی سوپای ئازادی سوریا كرده ئامانج، له‌و كاته‌دا كه نزیكه‌ی 600 چه‌كدار كۆ ببوونه‌وه و خۆیان ئاماده ده‌كرد به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای حه‌له‌ب بچن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، خۆكوژه‌كه خۆی له‌ناو پاسێكی هه‌ڵگری چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ته‌قانده‌وه، به‌ڵام دوو خۆكوژی دیكه له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه كوژراون، پێش ئه‌وه‌ی كه بتوانن خۆیان بته‌قێننه‌وه.
ئۆپۆزسیۆن، رێكخراوی داعش به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.