هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كرد
K24 - هەولێر:
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی، ساڵح حه‌سناوی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ، بەیاوەری سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا تایبه‌ت به چاره‌سه‌رییه‌كانی شێرپه‌نجه) كرد.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ چاره‌سه‌رییه‌كانی شێرپه‌نجه له هه‌ژماری تایبه‌تیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد، تێیدا بەڕێوەچوونی کاروباری نەخۆشخانەکە و ئاڵنگەرییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری وەرگرتنی تێبینی چارەخوازان گرفتەکانیان لە نزیکەوە تاووتێكران.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وەزیری تەندروستی عێراق سەرسام بوو بەو خزمەتگوزارییە بەرچاوەی كە پێشكەش بە تووشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا دەكرێت.
لە کۆتادا داوکارییەکانی نەخۆشخانەی هیوا بە نوسراو پێشکەش بە وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ کراو بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی نەخۆشخانهكه لە دابینكردنی پێداویستە پزیشكیەكان دەرمان بۆ چارەخوازان.
رۆژی 6ـی ئاداری 2024 ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هەولێر و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دابینکردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی ئێمەیە."
گوتبوشی، "پارساڵ بە بڕی 185 ملیار دینار کەلوپەلی پزیشکیمان رەوانەی هەرێم کردووە."