دهۆك.. به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی كارساز خهڵاتكران

K24 - هەولێر:
له پارێزگای دهۆك به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان رێوڕه‌سمێكی خه‌ڵاتكردنی هه‌شت ئافره‌ت به ئاماده‌بوونی پارێزگاری شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئافره‌تێكی كارساز ئاماژه به‌وه ده‌كات پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی دروست كردووه و ئاماده‌یه به ماندووبوونی خۆی بژێوی دابین بكات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئاداری 2024) له پارێزگای دهۆك به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان رێوڕه‌سمێكی خه‌ڵاتكردنی هه‌شت ئافره‌ت به ئاماده‌بوونی پارێزگاری شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
ڤیان سه‌یده، كارساز كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵات كرا، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، خۆی به به‌خته‌وه‌ر ده‌بینێت كاتێك پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه بژێوی 15 خێزان دابین ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، كارێكی به‌و شێوه‌یه‌ی كردووه كه ئافره‌تان و پیاوان له كاركردندا یه‌كسان بن. گوتیشی، ئه‌و پڕۆژه‌ی ئه‌وان سوودی گشتیشی هه‌یه و خه‌ڵكێكی باش سوودی لێ ده‌بینن.
هاوكات عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پلانێكی پته‌وی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی باش بڕه‌خسێت تاكو ئافره‌تان بتوانن له حكومه‌ت و سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا رۆڵی گرنگ ببینن.
پارێزگاری دهۆك باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌به‌ستییه‌كی ئافره‌تان پۆستی باڵا و كاریگه‌ر له حكومه‌ت وه‌ربگرن، له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا بۆ یه‌كه‌م جار له سنووری دهۆك به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌ك ئافره‌تێكه دانراوه.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.